مەودا میدیا-
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکریکرد ئەمڕۆ وڵاتەکەی دەست بە گەورەترین گەمارۆی دارایی دژ بە ئێران لە مێژوودا دەستپێدەکات، هۆشداریش دەداتە ئەو وڵاتانەی پابەندی سزاکان نابن.
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند “هەر وڵاتێک ببێتە سەرچاوەی دارایی بۆ ئێران یان ئاسانکاریی بۆ رۆیشتنی پاره بۆ ئەو وڵاتە بکات، دەبێت بیر لە دەرئەنجامەکانی بکاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو گەمارۆ ئابووریییە کە واشنتۆن بەنیازە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، چیتر بۆ سزادانی تاران پێویستىان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی نییە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دۆناڵد ترەمپ ئابووریی ئێرانی بەشێوەیەک تێکشکاندووە کە پێشتر وێنەی نەبووە، ئامانجی ئەمەریکا بریتییە لە بڕینی هەموو شادەمارێکی ژیانی ئابووری لە ئێران”.
ب ح