مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ وەزیری دارایی سەردانی بانکی رافیدەینی کردووە و رێنمایی دەرکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پێدانی قەرز بە فەرمانبەران، هەروەها لقی تایبەت بە خزمەتگوزاریی بازرگانانی لە بانکەکە کردووتەوە.
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “فالح ساری، بەڕێوەبەری بانکی رافیدەینی راسپاردووە پێدانی قەرزی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، هەروەها بڕیاری دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دەدات، کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان کورت بکرێتەوە و هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ وەرگرتنی قەرزی فەرمانبەران ئاسان بکرێن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فالح ساری، رێنمایی بە بانکی رافیدەین داوە کە کارئاسانیی بانکی بۆ کەرتی تایبەت بکەن تاوەکو کۆمپانیاکان بتوانن پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکانیان بەدەستبهێنن، ئەوەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی چالاکیی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە وڵاتدا”.
ب ح