مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکاندا و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێکی سووک، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:35 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:28 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
ب ح