مه‌ودا میدیا-
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ژنێكى گه‌شتیار له ناوچه‌ى گه‌شتیاریی كونه‌ماسی له شارباژێرى پارێزگاى سلێمانى خنكا.
سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “دواى ئاگاداكردنه‌وه‌مان له حاڵه‌تێكى خنكان، دواى گه‌یشتنى تیمه‌كان بۆ شوێنى رووداوه‌كه، ژنێك خنكاوه”.
وتیشى “رووداوه‌كه پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه روویداوه، ژنه‌كه کەوتبووه ناو ئاوی چەمی کونەماسی، تا ئێستاش تەرمەکەی ده‌رنه‌هێنراوه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تیمەکان له شوێنى رووداوه‌كه بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن”.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌یان حاڵه‌تى خنكانى پیاو و ژن و منداڵان تۆمار ده‌كرێت و هه‌فته‌ى رابردووتریش كچێكى گه‌شتیارى عه‌ره‌ب به‌ناوى روقیه، ته‌مه‌ن 11 ساڵ كه‌وته ناو ئاوى سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم و دواى 9 رۆژ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه.
ع