مهودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاِویكردهوه، بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەی ئەمهریکی بنکەی عەلی ئەلسالم و هەنگاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و رێڕەوی جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاگریان تێبەردرا و ژمارەیەک له سهربازانى دوژمن کوژران و ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنران.
باس لهوهشكراوه “لەکاتی هێرشکردنە سەر بنکە خراپەکارییەکانی ئەمهریکا لە ئوردن و بەحرەین و هەولێر، بە هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکەڵاو بۆ سەر بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەی ئەمهریکی.
له لایهكى ترهوه، سەردار جەوانی، جێگری سیاسیی فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی “ئەمهریکا دەربکەن و بارەگاکانیان لێ وەربگرنەوە، ئەگەرنا بەردەوام دەبین لە هێرشە کوشندەکانمان”.
لاى خۆیهوه ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دا و وتى “هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای ئەمهریکا بکات، دەبێ لێکەوتە مەترسیدارەکانی قبوڵ بکات”.
ع