ئێران هۆشداریی تووند دەداتە ئەمەریکا

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر وڵاتەکەیان هۆشداریی دەداتە واشنتۆن.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەن و بۆ هێرشی زەمینی ئەمەریکاش وەڵامی زۆر تووندیان دەبێت كە تاوەکو ئێستا نەیانبینیوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئێران جەنگی هەڵنەگیرساندووە بەڵکو بەسەریدا سەپێندراوە و بەگری لە خاکەکەئ دەکات، لە ئەگەری هەر رێککەوتنێکیش دەبێت دڵنیایی تەواو بدرێت بۆ ئەوەی جارێكی تر ئێران روبەڕووی هێرش نەبێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان