مهودا میدیا-
راشی دۆشاوێکە لە تۆوی کونجی دروستدەکرێت و یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکانی رێجیمی دەریای ناوەڕاست، لە زۆر وڵاتی ئاسیایی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ئەم جۆرە خواردنە بەکاردەهێنرێت.
بەها خۆراکییەکانی کەوچکێک (15 گرام) لە راشی
کالۆری:89
پرۆتین: 3 گرام
کاربۆهیدرات: 3 گرام
چەوری: 8 گرام
ریشاڵ: 7 گرام
مس: 27%ـی پێویستیی رۆژانە
سیلینیەم: 9%ـی پێویستیی رۆژانە
فۆسفۆڕ: 9%ـی پێویستیی رۆژانە
ئاسن: 4%ـی پێویستیی رۆژانە
زینک: 6%ـی پێویستیی رۆژانە
کالسیۆم: 2%ـی پێویستیی رۆژانە
سودە تەندروستییەکانی راشی چین؟
پاراستنی تەندروستیی دڵ، راشی فشاری خوێن و چەورییە زیانبەخشەکان کەمدەکاتەوە.
کەمکردنەوەی هەوکردن، ئەمەش دەکرێت هۆکاربێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە دژەخۆییەکان، شێرپەنجە و شەکرەی جۆری دوو.
لەوانەیە رێگری لە شێرپەنجە بکات، راشی ماددەیەکی سروشتیی بەناوی سیسامۆڵ تێدایە کە پێکهاتەی دژەشێرپەنجەیی هەیە و رێگری لە تەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
ع