مهودا میدیا-
رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە روسیا بەردەوام درۆن و دەرمان و خۆراکی بۆ ئێران رەوانە کردووە.
له لایهكى ترهوه ئەسۆشیەیت پرێس بڵاویكردهوه، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن و مووشەکی بالیستی بنكەی ئاسمانی ئەمیر ئەلسوڵتان لە سعودییە كرایە ئامانج.
لاى خۆیهوه عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند “سهرهتا ئەمهریکا داواى خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێمەی دهویست، ئێستا داوای دانوستان دەکات”.
بلومبێرگ: سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی بیر لە پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتانە دەکاتەوە کە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لوبنان لە نێوان پەرەسەندنی سیاسیی و سەربازیدا، فشار زۆر لەسەر حکومەتى وڵاتهكه ههیه له بارهى ئهو شهڕ و ئاڵۆزیهى كه رووى له وڵاتهكه كردووه.
ئەوروپا لێکۆڵینەوە لە “هێرشە تیرۆرستییهكان” دەکات و گومانی تێوەگلانی ئێرانی هەیە.
ع