رەزایی: ئەمەریکا بۆ سێیەم جار خیانەت دەکات

مەودا میدیا-

راوێژکاریی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد وەک پێشبینی کراوە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جاری سێیەم خیانەت لە دیپلۆماسی دەکات و بەدوای ئامانجی ترەوەیە.

موحسین رەزایی، راوێژکاریی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “بە درێژەدان بە گەمارۆی دەریایی و زیادەڕەوی لە دانووستانەکاندا، زیاتر لە جاران سەلماندی کە دانووستانکار نییە و بەدوای ئامانجی تردا دەگەڕێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە رێگەی هێشتنەوەی گەمارۆی دەریایی و قورسکردنی داواکارییەکانی لە دانووستانەکاندا، بۆ سێیەم جار خیانەت لە دیپلۆماسی دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان