مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکرد وڵات بە دۆخێکی نائاسایی و هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و پاشەکشەی هەناردەکردنی نەوت کە بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی داهاتەکان.
حەیدەر غازی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “پێشتر حکوومەت پشتی بە قەرزی بانکی ناوەندی دەبەست، ئەمەش مەترسیی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی لێ دەکەوتەوە، بۆیە پێویست بوو بارودۆخی دارایی بە رژدی تاوتوێ بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری گۆڕینی بەهای ئاڵوگۆڕ سەرەڕای لێکەوتە چاوەڕوانکراوەکانی، بۆ ئەوە بووە رێگری لە زیانی گەورەتر بکرێت لە ئەگەری بەردەوامبوونی دۆخەکە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەم بڕیارە هاوکار دەبێت لە بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە کەلوپەلی هاوردەکراو، چونکە پیشەسازیی نیشتمانی لە قۆناغی رابردوودا بەهۆی هاوردەکردنی کاڵای هەرزانەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە”.
ب ح