سەرۆکی یەکێتی: عیراق لەم جەنگەدا بێلایەن نەبووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆی کاری هەندێک لە گرووپە جەکدارەکان، عیراق لەم جەنگەدا بێلایەن نەبووە بەبێ رەزامەندیی حکومەت و مووشەکیان ئاراستەی وڵاتانی دەوروبەر کردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “ناکرێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ئەگەر لەبری حکومەت بڕیار لە دەستپێکردنی جەنگ بدەن دەبێت رووبەڕووی دەرئەنجامەکانی جەنگیش ببنەوە، هیچ پێویست نییە سوپای تایبەت بە خۆیان هەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد”نابێت گرووپێک لەبری هەمووان بڕیار بدات، جێی خۆیەتی باس لە ئازایەتی و بڕیاری هەریەک لە (قەیس خەزعەلی و حاجی شبل) و هەموو ئەو کەسانە بکات کە داهاتووی عیراق بە یەکگرتوویی دەبینن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان