مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكى باران بارین ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ى كانيى و كارێزه‌كان بوژاونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له زیادبوونى ئاوى رووبار و زێكان.
عه‌لى كه‌ریم، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كانيی و كارێزهكانى سنورى هه‌ورامان و بیاره و هانه‌ى دن و سه‌رگه‌ت ژیاونه‌ته‌وه، كارێز هه‌بووه ده‌یان ساڵ ئاوى نه‌بووه، جارێكى تر ژیاوه‌ته‌وه و ئاوه‌كه‌ى زۆر بووه”.
وتیشى “له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه كه ئه‌و شه‌پۆله ده‌ستپێكردووه زیاتر له 200 ملم باران له سنوره‌كه باریوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كانيى و كارێزه‌كان بژیێنه‌وه و ئاوه‌كه‌یان زۆربێت”.
ئه‌وه‌شى حسته‌ڕوو “چه‌ند ساڵێكه وه‌ك ئه‌مساڵ باران نه‌باریووه، ئه‌وه‌ش هۆكارى زۆربوونى ئاو و ژیانه‌وه‌ى كارێزهكانه له ناوصه شاخاوییه‌كان”.
ع