بەشە ئاردی ئەمساڵ دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد دەستیان بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کردووە و گەنمەکەش بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند “دوای دەرچوونی ئاردەکە لە تاقیکردنەوە له رێگەی بریکارەکانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ساڵی رابردوو 10 بەشە ئارد دابەشکراوە، لەم هەفتەیەشدا بەشی یەکەمی ئارد بۆ ساڵی 2026 دابەش دەکرێت و بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئارد دیاریکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان