مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 29ـی ئاب، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و تەنها لە ماوەی نزیكەی 10 كاتژمێردا هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 175 دۆلار دابەزی.
پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” هۆكاری سەرەكی داڕمانی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانەكانی كیڤن وارش، سەرۆكی بانكی ناوەندی فیدراڵی ئەمەریكا سەبارەت بە پێویستی سنوورداركردنی فشارەكانی هەڵاوسان”.
وتیشی” دوای لێدوانەكانی سەرۆكی بانكی ناوەندی، وەبەرهێنەران تا رادەیەكی زۆر دڵنیابوونەوە لەسەر بەرزكردنەوەی رێژەی سوود لە مانگی ئەیلولدا، لەبەر ئەوەش بەهای دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە كرد و لەبەرامبەردا نرخی زێڕ دابەزی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”هەر كاتێك باس لە بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بكرێت ئەوا راستەوخۆ دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ و بەهێزبوونی دۆلار”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە 4,630 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام دوای لێدوانەكانی كیڤن وارش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە كاتی داخستنی بازاڕەكان هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 175 دۆلاری لەدەستدا و دابەزی بۆ 4,454 دۆلار.
ئ پ