مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیاریدا ئه‌وانه‌ى له چوار وانه كه‌وتوون له پۆلى سێ و شه‌شى ئاماده‌یی، به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی یه‌ك ده‌رفه‌تی تری تاقیكردنه‌وه بدرێت به قوتابیانیانی پۆلی سێی ناوه‌ندی و شه‌شی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، ئه‌وانه‌یان كه بۆ ساڵی خوێندنی 2025- 2026 له 4 وانه‌دا ده‌رنه‌چوون، ئه‌مانه له خولێكی تایبه‌تدا كه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كان دیاری ده‌كات، تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و بڕیاره له دواى ئه‌وه هات، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو نیگه‌رانیی دروستبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له خوێندكار كه‌وتوون، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عیراق كاری له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تر ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌و بڕیاره هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه و ته‌نها تایبه‌ته به عیراق.
ع