مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد لەکاتی کۆبوونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا، جەى دى ڤانس، سەرۆکی شاندی دانووستانکاری ئەمەریکا لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوندی پێوەکراوە و راستەوخۆ دۆخی گفتوگۆکان گۆڕاوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “- ئەمریکا هەوڵیدا لەسەر مێزی دانووستان ئەو دەستکەوتانە بەدەستبهێنێت کە نەیتوانی لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەستیبهێنێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاران بە نیەتێکی باشەوە چووەتە پاکستان. پابەندن و ئامادەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی و سەروەریی نەتەوەکەیان ، ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی ڤانس پێش جێهێشتنی پاکستان ئەنجامیدا پێویست نەبوو”.
ب ح