خالید عەزیزی: بیانوو نادەینە دەست کۆماری ئیسلامیی

مەودا میدیا-

وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاشکرایکرد خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان ناکەنە پشتی بەرەی شەڕ و هەرگیز لەوێوە هێرش ناکەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند “بەرەی راستەقینەی ئەوان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، هەرگیز خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان ناکەنە پشتی بەرەی شەڕ و هەرگیز لەوێوە هێرش ناکەنە سەر کۆماری ئیسلامی، هەمیشەش هەوڵیانداوە بیانوو بۆ تاران دروست نەکەن تاوەکو زیان بە هەرێمی کوردستان بگەیەنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای مووشەک ‌بارانکردنی بنکەکانیان و تیرۆری د.قاسملۆ و و د.شەرەفکەندی، بەرەی راستەقینەی ئەوام خەڵکی تێکۆشەر و مافخوازی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ ئەوان هێز و پشتیوانی سەرەکی خەباتی حزبی دیموکراتن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان