مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردهوه، له شهقامى 100 مهترى شارهكه بههۆى ئهوهى چهندین سهرپێچى تۆماركراون، مهفرهزه دادهنرێت.
ئاگادارییەک سەبارەت بە بوونی مەفرەزە لەشەقامی ١٠٠ مەتری
پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین سەرپێچی لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی بەدیکرا، لە ئێستادا چەند مەفرەزەیەکی هاوبەش کە پێکهاتوون لە مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی، مەفرەزەی پۆلیس و بەرگری فریاکەوتن بەشێوەیەکی بەردەوام لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی تا ٧ ی ئێوارە لە شەقامی ١٠٠ مەترسی سلێمانی ئامادەییان دەبێت و لێپچینەوە لە هەر کارێکی نایاسایی و سەرپێچییەک دەکەن.
هەروەها لە کاتژمێرەکانی پاش ٧ ی ئێوارە (٦) شەش مەفرەزەی ئاسایشی سلێمانی بۆ هەمان ئەرک ڕاسپێردراون و لە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانیدا لە ئەرکدا دەبن تا کاتژمێر (۸) ی بەیانی لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک و نەهێشتنی سەرپێچییە جۆربەجۆرەکان و هەر کارێکی نایاسایی.
ع