گرووپی سەیدولشوهەدا بە 10 مەرج چەک دادەنێت

مەودا میدیا-

یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عیراق بەناوی کەتائیبی سەیدولشوهەدا مەرجەکانی بۆ دانان و رادەستکردنی چەکەکانی بە دەوڵەت ئاشکراکرد.

کەتائیبی سەیدولشوهەدا رایگەیاند “ئامادەن لە بەرانبەر جێبەجێکردنی 10 خاڵ کە وەک مەرج لەلایەن گرووپەکەیانەوە دیاریکراوە چەکەکانیان رادەست بکەن”.

1-کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق و بەکارنەهێنانی ئاسمانی وڵات لەلایەن ئەمەریکاوە.
2-دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شەعبی.
3-سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عیراقدا.
4-پاراستنی ئاسمانی عیراق بە سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی.
5-دەرکردنی پەکەکە لە قەندیل و کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا.
6-کشانەوەی سوپای تورکیا لە باکووری عیراق.
7-کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکان لەلایەن سوپای عیراقەوە.
8-دەرکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێـرانی لە هەرێمی کوردستانی عیراق.
9- بریاری دارایی و ئابووریی عیراق لەدەستی ئەمەریکا دەربکرێت.
10-کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکانی ئەمەریکا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمەریکا لە عیراق

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان