حكومه‌تى عیراق پابه‌ندكراوه‌ مانگانه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات

مه‌ودا میدیا-

د. بڕیار رەشید، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند “له‌ كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو په‌رله‌مان بڕیاردرا به‌ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵیی بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی ترى عیراق”.

هه‌روه‌ها “پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵیی بە دۆزینەوەی رێگەو دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عیراق، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە خراپ بوونی دۆخی ئابووری. بەتایبەت لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا، کە کاریگەری لەسەر بژیوی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاکانی عیراق دروست دەکات”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێک کە یارمەتی حکومەت بدات بۆ بەدیهێنانی ئەوەی لە خاڵی دووەم هاتووە، حکومەتی فیدراڵ پێویستە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خۆی بسەپێنێت لە هەموو سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردندا”.

وتیشى ” پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵیی بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکودا (ASYCUDA) لە هەموو پارێزگاکانی عیراق، بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان