ئەندامێكی پەرلەمان بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درا

مەودا میدیا-
دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویكردەوە “ئەمڕۆ سێشەممە بە تاوانی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی، سزای حەوت ساڵ زیندانیكردن بۆ پەرلەمانتار محەممەد فەرمان شاهر ئەلجبوری دەرچووە”.

دەستەكە ئاماژەی بەوە كردووە” دادگا سزای جیاوازی سێ ساڵ زیندانیكردنی توندیشی بەسەر ئەو پەرلەمانتارەدا سەپاندووە بەهۆی تاوانی شاردنەوەوە، لەگەڵ سزای توندتر كە دەبێت جێبەجێ بكرێت”.

جەختیشی لەوەش كردەوە كە “پەرلەمانتارەكە پێویستە بەهای دەستكەوتە نایاساییەكان بگەڕێنێتەوە و غەرامەیەكی هاوتای ئەو بڕە پارەیە بدات كە زیاتر لە 28 ملیار دیناری عیراقی و یەك ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “دادگا بڕیارێكی جیاوازی دەركردووە كە سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی توندی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە بە تاوانی شاردنەوەوە، هەروەها دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانە جوڵاو و نەجوڵاوەكانیشی پەسەندكردووە و مافی بە دەستەی دەستپاكی بەخشیوە كە داوای قەرەبووی زیانەكانی بكات كاتێك بڕیارەكە گەیشتە كۆتایی”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان