ئه‌مه‌ریكا به‌ ملیاران دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانییه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ بانکی فیدڕاڵی ئەمه‌ریکا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ ملیاران دۆلار بخاته‌ ناو ئابوورى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.

بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى كه‌مى ئابوورى وڵاته‌كه‌ له‌و دۆخ و هه‌ڵئاوسانه‌ى كه‌ رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه‌، بڕێكى زۆر دۆلار بخاته‌ ئابووریه‌كه‌یه‌وه‌.

به‌پێى میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ دوو گوژمه‌ى جیاواز و له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا، بانكى فیدراڵیی 10 ملیار دۆلار ده‌خاته‌ ناو ئابوورییەكه‌یه‌وه‌.

به‌پێى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا رۆژى سێشەممە 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار و رۆژی پێنجشەممە 6 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری تر ده‌خاته‌ ناو ئابووریه‌كه‌ى.

ئه‌و هه‌وڵه‌ى بانكى فیدراڵیی بۆ چاره‌سه‌رى به‌شێكى ئه‌و هه‌لئاوسانه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌یه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان