مه‌ودا میدیا-
به‌پێى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى له جیاتى دانان راگیراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به نووسراوی ژماره 9722، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی كردووه دەڵێت “دامه‌زراندن به له‌جیاتی دانان به‌هه‌موو شێوازه‌كان راگیراوه و هیچ ناوێكیان بۆ به‌رزنه‌كرێته‌وه”.
ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكایه‌تیی دیوان له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تى ناوبراو پێشتر باسى له‌وه‌كردبوو دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى له جیاتى دانان راده‌گه‌یه‌نن بۆ ده‌رچووان.
له دواى ساڵى 2013ه‌وه، دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی راگیراوه و به سه‌دان هه‌زار ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت دامه‌زراندنیان بۆ ناكات.
ع