قائیمقامییەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

مەودا میدیا-

قائیمقامییەتی سلێمانی سەبارەت بەکێشەکانی زیادەڕەویی لەسەر موڵکی گشتیی و رێکخستنەوەی شەقامە گشتییەکانی ناوشار چەند بڕیارێکی دەرکرد.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت رایگەیاند “بڕیارەکان بە بەشداریی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوبەری ئاسایشی ناوشار، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان، بەڕێوبەری پۆلیسی رێکاریی، نوێنەری هاتوچۆ و نوێنەری ئاسایش لە لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی دراوە”.

1- رێکخستنی کۆشک و مێزو عارەبانەکان.
2- لابردنی رێگرییەکانی سەر شۆستەو شەقامەکان.
3- رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە مامەڵەی نایاسایی بەو شوێنانەوە دەکەن.
4- رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی رێنماییەکانی لیژنەی پەیوەندیدار نابن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان