باج لەسەر هاوردەکردنی زێڕ و ئۆتۆمبێل زیادکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگەكانی عیراق ئاشکرایکرد گۆڕانكاری لە پێناسی گومرگی دەكرێت و باج لەسەر ئامێری كارەبایی، زێڕ بە رێژەی 5٪ و ئۆتۆمبێلیش بە رێژەی 15٪ زیاد دەكرێت.

سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگەكانی عیراق رایگەیاند “باج لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و زێڕ زیاتر دەکرێت و ئامانج لەم هەنگاوەی حکومەتیش رێگریکردنە لە خۆدزینەوە لە باجدان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025، پێش دوو مانگ گشتاندنی بۆكراوە و بۆ سەرجەم دامودەزگاكان نێردراوە، بڕیارەكەش كتوپڕ نەبووە و بازرگانان پێشوەختە لێی ئاگاداركراونەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “زیادكردنی باجی گومرگیش تەنها ئامێری كارەبایی و زێڕ و ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە و بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر ماددە خۆراكییەكان و دەرمان و پێداویستییە سەرەكییەكان نابێت، ئەگەر گۆڕانكارییەكیش هەبێت، زۆر كەم و گونجاو دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان