محەمەد ئیسماعیل: پارتی سڵ لە خیانەت ناکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە هەڵمەتە میدیاییەکانی پارتی بۆ سەر نەوەی نوێ و حزبەکانی تر ئاشکرایکرد بزووتنەوەکەیان لە تەخوینی پارتی ناترسێت.

محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “پارتی خۆی سڵ لە هیچ شتێک ناکاتەوەو تەنانەت بە 31ی ئاب دەڵێت شانازیی، کە هێمای دوو ئیدارەیی و دێگەڵە بوو، لە کاتێکدا لە 31ی ئابی1996دا تانکی بەعسی هێنایەسەر پەرلەمانی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر حزبێک لە تەخوینی پارتی بترسێت هەرگیز ناتوانێت ململانێی لەگەڵدا بکات، بۆ ئەوەی پارتی رابگیرێت، لانیکەم دەبێت گوێ بە تەخوینی پارتی و میدیا و چڵکاوخۆرەکانی نەدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان