مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه وه‌رزى راوكردنى ماسی ده‌ستپێبكاته‌وه و نرخه‌كه‌شى له ئێستادا له بازاڕ هه‌رزانبووه.
كاروان شاسوار، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى ماسى له بازاڕه‌كاندا هه‌زرانبووه، یه‌ك كیلۆى ماسى به 4000 بۆ 4500 دیناره، بۆ ئه ماسیانه‌ى كه كێشیان له سه‌رو دوو كیلۆوه‌یه”.
وتیشى “ماسى بچوكیش كه كێشیان یه‌ك كلیۆیه به 3500 دیناره، ماسییه‌كى زۆر له ناوخۆ هه‌یه، ئه‌گه‌رچى وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه‌ماسییه و چه‌ند رۆژێكیشى ماوه”.
باسى له‌وه‌شكرد “بریاره له 16ى ئه‌م مانگه‌وه، وه‌رزى راوكردن ده‌ستپێیكاته‌وه و ماسیییه‌كى زۆر ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى ده‌بێت”.
ع