سروە محەمەد: بە فەرمی دان بە زانکۆی گەرمیاندا نرا

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ زانکۆکە بە فەرمی رێککەوتن کرا و دانیپێدانرا.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دان بە زانکۆی گەرمیاندا نراوە و ئومێد دەکەن شانی هەرێم کە گەڕانەوە رەزامەندیی حکومەتی هەرێم بۆ بڕیارەکە وەربگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زانکۆیەکی سەربەخۆ بۆ شاری خانەقین دادەمەزرێت و لە زاخۆ تاوەکو بەسرە خوێندکار وەردەگرێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بەڕێوەدەبرێت و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی خانەقین دەخرێنەسەر حکومەتی عیراق”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان