مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى غاز و راگرتنى به‌رهه‌مهێنانى غازى شل له‌لایه‌ن دانه‌گاز، نرخى غازى ماڵان له هه‌ولێر دوو هێنده گرانبووه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى یه‌ك بتڵ غازى ماڵان له هه‌ولێر به نزیكى 20 هه‌زار دینار ده‌ست هاوڵاتییان كه‌وتووه.
كارمه‌ند جه‌بار، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “سه‌ره‌ڕاى گرانبوونى، خواستى زۆریشى له‌سه‌ره و ده‌ستیش ناكه‌وێت، گرفتى زۆر بۆ خه‌ڵك دروستبووه چونكه خه‌ڵك ئیشوكار و پێویستیی رۆژانه‌ى به غاز جێبه‌جێ ده‌كات”.
شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانى غاز راگیرا‌و سه‌ره‌ڕاى كه‌مبوونه‌وه‌ى غازى ماڵان، كاره‌باى رووناكیش بۆ 4 كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه.
ع