کاوە عەلی کەریم: هەوڵەکانی هەرەسهێنان بە کەرتی گشتیی بەردەوامە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد چ نادادپەروەرییەکە دامەزراندن بۆ دەرچووی زانکۆی حکومی نەبێت بەڵام زانکۆی تایبەت بۆیان هەیە دابمەزرێن، زانکۆی تایبەت بە حکومی لە هەرێم پۆلێنی بکەیت بەڵام بۆ بەغدا بە تایبەت پۆلینی بکەیت”.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ” لە پۆلینی وەزارەتی خوێندنی باڵادا زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆك حکومییە و زانکۆی ئەمەریکی سلێمانی تایبەت، بۆ زانکۆی تایبەت لێخۆشبوونی قەرزی کارەبایان کردووە بەڵام بۆ کەم دەرامەت کارەباکەی دەبڕن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بۆ تەندروستیی هەڵەبجە بەبڕیاڕی ئەنجومەنی وەزیران لە 2025/2/5، دامەزراندن راگیراوە بەڵام بۆ دەرچووانی زانکۆی تایبەت و بۆ شوێنی تر دامەزراندن بەردەوامە،”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەرچووانی زانکۆی حکومی لە ساڵی 2012 چاوەرێی دامەزراندن دەکەن بەڵام دەرچووانی ساڵی 2025ی زانکۆی تایبەت راستەوخۆ دابمەزرێن، دەرچووانی کۆلیژی پزیشکی بە پێی یاسا دەبێت دابمەزرێن و ساڵانە دوادەخرێن، بەمەبەستی هەرەسهێنانی کەرتی گشتیی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان