ترەمپ هەڕەشەی هەڵدانەوەی دۆسیەكانی ئۆباما و كلینتون دەكات ئەگەر كۆنگرێس هەوڵی لێسەندنەوەی متمانەی بدات

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند “هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە كە دەست ببات بۆ تێكدانی ناوبانگی هەردوو سەرۆكی پێشوو باراك ئۆباما و بیل كلینتون، لەگەڵ وەزیری دەروەی پێشوو هیلاری كلینتون”.

ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی نیوزماكس وتی “لە رابردوودا دەیتوانی رێكاری توند دژی كلینتون و ئۆباما بگرێتەبەر، بەڵام پێی باش بوو ئەوكارە نەكات”.

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد كە “زانیاریی زۆری لەسەر ئەو سێ كەسایەتییە هەیە و لە رابردووشدا دەیتوانی لێكۆڵینەوەی تاوانكاری لە دژیان بكات، بەڵام بڕیاری نەداوە ئەوكارە بكات، بەڵام ئەم ئەگەرە هێشتا بە كراوەیی ماوەتەوە”.

سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی “پێموایە ئەوە ناكەم، بەڵام ئەگەر هەوڵ بدەن جارێكی تر لە كۆنگرێس متمانەم لێبسەننەوە، ئەوا بارودۆخەكە دەگۆڕێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان