مهودا میدیا-
پرۆژهى رووناكى له راگهیهندراوێكدا دهڵێت، بۆ ئهم مانگه نیوهى هاوڵاتییانى ههرێمى كوردستان كهمتر له 49 ههزار دیناریان بۆ گهڕاوهتهوه كه 40 رۆژ حسابكراوه بۆیان.
دهقى راگهیهندراوهكه:
ڕووناکی: نیوەی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 49,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی چوار
هەولێر، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی چوار لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
زۆرینەی هاووڵاتیان لە مانگی چوار ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 40 ڕۆژە.
لەم هەفتەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕی 3 ملیار دیناری وەک داشکاندن گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک بەشێک لە ڕێکارە بەردەوامەکانی ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی پسوولەکردن.
خشتەی یەکەم: نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی چوار
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە بە دینار و کەمترین بەکارهێناوە بە کیلۆوات کاتژمێر:
کوردستان
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 49،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 655
هەولێر
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 54،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 703
سلێمانی
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 41،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 575
دهۆک
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 57،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 798
هەڵەبجە
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 35،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 488
تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.