مەودا میدیا-
لێپرسراوی نووسینگەی شارەزووری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی ئاشکرایکرد دوای دوو رۆژ لە داخستنی نۆرینگە و دەرمانخانەکان لەمڕۆوە هەموو دەرمانخانەکان لە قەزاکە کراونەتەوە.
شۆڕش قازی، لێپرسراوی نووسینگەی شارەزووری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی بە مەودا میدیای راگەیاند “دوای بە دەمەوەهاتنی داواکارییەکانیان لەلایەن قائیمقامییەتی شارەزوورەوە بڕیاریانداوە نۆرینگە و دەرمانخانەکان بەڕووی هاوڵاتییاندا بکەنەوە، هەروەها هەموو دەرمانخانەکان بەپێی یاسا مۆڵەتییان پێدراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هۆکاری داخستنی نۆرینگە و دەرمانخانەکان لەسنووری قەزاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند جاریک لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە سەردانی قەزاکەیان کردووە و لێکۆڵینەوەی تووندیان لەگەڵ خاوەن دەرمانخانەکان کردووە و داوا لە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەکەن پێداچوونەوە بە لیژنەکەدا بکات”.
ب ح