مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە بەڵام پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی ناکرێتەوە، بەڵام یەکێتی کاندیدی خۆی دیاریکردووە و بە هەموو لایەنەکانی راگەیاندووە.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند “ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە بەڵام نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە تەواونییە و وەک یەکێتی رێز لە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرن و ناچنە ناو ململانییەکانەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو رێککەوتنەی پێویست بوو بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان بکرێت نەکراوە، کێشەکان تەنها لای کورد نییە بەڵام بەهۆی ئەوەی دەبوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، دواتر سەرۆک کۆمار کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “تێبینییەکان لەناو ماڵی شیعە و سوننە هەیە لەبارەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات”.
ب ح