هەموو خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کران

مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاشکرایکرد سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی خۆراکی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (پسووڵەی ئەلیکترۆنی)یەوە کاراکردووە و هاوڵاتییان دەتوانن بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان، کارەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی جێبەجێ بکەن.

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند “خزمەتگوزاریی گواستنەوە، دوایین خزمەتگوزارییە کە لە ئەپڵیکەیشنەکەدا زیاد کراوە و سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام پێشتر بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەلایەن بەشێک لە کۆمپانیاکانی دابینکاری خزمەتگوزارییەکەوە، کارکردنی ئەو بەشە بەشێوەیەکی کاتی وەستابوو، بەڵام لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهێنراوە بەمەبەستی بەدواداچوون و گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە بەهۆی کێشەی تەکنیکی و فشاری زۆر لەسەر سیستمی کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە کاتی مامەڵەکردندا لە هەندێک لە هاوڵاتییان بڕدراون”.

ئەوەشی خستەڕوو “پابەندن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان بە جۆرێک کە ببێتەهۆی ئاسانکاریی زیاتر لە بەڕێوەچوونی مامەڵەکانیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان