مه‌ودا میدیا-
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا داواى له وڵاتانى ناوچه‌كه كرد یان ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرن یان ئێران.
جۆناسان بێرک، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بانکی سیتی له لەندەن و یاریدەدەری ئێستاى وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکایە بۆ کاروباری دابینکردنی دارایی تیرۆر وتى “هاوپەیمانەکانی ئەمه‌ریکا پەیامەکەیان بەتەواوی و بە جدیی وەرگرتووە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یان مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن، یان لەگەڵ واشنتن، ئەم سیاسەتە توندەی ئەمه‌ریکا لەماوەیەکی کەم دا بووەتە هۆی بڕینی گەشتە ئاسمانییە گرنگەکان و راگرتنی چالاکیی گەورەترین بانکەکانی ئێران لەتورکیا، ئیمارات و وڵاتانی ناوچەکە”.
نایجڵ کوشنەر، پارێزەری بەریتانی ده‌ڵێت “ئەمه‌ریکا لەماوەی چەند هەفتەیەک دا دەستکەوت و کاریگەرییەکی زیاتری بەدەستهێناوە بەراورد بەو هەڵمەتە درێژخایەنانەی کە لەساڵی 2010ـەوە دەستیان پێ‌کردبوو”.
ع