لیستی مووچەی مانگی نیسان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، راده‌ستى فه‌رمانگه‌ى ژمێریاریی وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌كرێت.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (21ی نیسانی 2026)، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی چوارشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
21ی نیسانی 2026

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان