مهودا میدیا-
دەزگای قەزایی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە لەسێدارەدانی کەسێکی بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” راگهیاند لە کاتی ناڕەزایەتییەکان کە لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و شوبات، كه ئەو وڵاتەی بهڕێوهچوو.
ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه، دوای تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەکان حوکمی لەسێدارەدانی مێهراب عەبدوڵڵا زادە جێبەجێ کراوە”.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە عەبدوڵڵا زادە لەگەڵ کەسانی تر لە شوێنێکی ناڕەزایەتی لە ورمێ (باکووری رۆژئاوای ئێران) دەستبەسەر کراون، کە جووتیارێک دوای هێرشی توندوتیژی لەلایەن “ئاژاوەگێڕان”ەوە کوژراوە.
عەبدوڵڵا زادە بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” حوکمی سێدارهى بەسەردا سەپێندرا، کە یەکێکە لە تۆمەتە هەرە قورسەکانی ئێران. دوو تۆمەتباری دیکە کە هەردووکیان تەمەنی خوار تەمەنی یاسایی بوون، سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
دەستگیرکردن و لەسێدارەدان بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ناڕەزایەتییەکانی زستانی ڕابردووەوە هەیە، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەمهریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی بەفرانباری ئێرانەوە زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوان رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئێران لە دوای چین دووەم گەورەترین وڵاتى سێدارهدانه لە جیهاندایە.
ع