مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا بەهاری دەبێت و ئەو شەپۆلی بارانبارینەش كە لە هەفتەی رابردووەوە هەرێمی گرتووەتەوە كۆتاییهاتووە.
دەقی راگەیەنراوەكەی كەشناسی هەرێم بەمجۆرەیە:
ئەمڕۆ سێ شەممە 31/3/2026 ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت، هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان كۆتایهاتووە، ئەوەی هەیە لەسەر ناوچەكەمان ناجێگیرییەكی كەم هەیە لە كەش لەسەر هەندێ ناوچەی جیا،جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین و كەمێك هەورە تریشقە هەیە، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمەبارانی كورتخایەنی هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ (10-15) كم / كاتژمێر
ئاراستەی با / باكووری ڕۆژهەڵات
مەودای بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت
پلەكانی گەرما /نزیك دەبێتەوە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ هەندێ ناوچە بەرزدەبێتەوە .
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
سبەی چوار شەممە 1/4/2026 ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، سەرجەمی ناوچەكەمان تا رادەیەك كەشێكی بەهاری دەبێت، ئەگەری نمەباران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە
خێرای با / لەسەرخۆ (10 – 15) كم/كاتژمێر
ئاراستەی با / باكووری ڕۆژئاوا
مەودای بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
ئ پ