مه‌ودا میدیا-
ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق هۆشداریی دایه به‌كارهێنه‌رانى كۆڕه‌ك تێلیكۆم و راگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان هاتووه “دوایین مۆڵەت دەدەینە ئێوەی بەکارهێنەری کۆڕەک تێلیکۆم تا کۆتایی مانگی 9ی 2026 بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکانتان”.
باس لهوهشكراوه “دوای ئەم وادەیە، سەرجەم بنکەکانی پەیوەندیکردنی کۆمپانیاکە لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عیراق دادەخەین”.
هه‌روه‌ها “پێویستە ژمارەی کۆمپانیایەکی تری مۆڵەتپێدراو (ئاسیاسێڵ یان زەین) بۆ سۆشیال میدیا و ئەپەکانتان زیاد بکەن بۆ وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە، داواتان لێ دەکەین ئیمەیڵ یان ئەپەکانی پشتڕاستکردنەوە وەک جێگرەوە بەکاربهێنن پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئامانجی ئێمە فڕێدانی سیمکارتەکانتان نییە، بەڵکو پێدانی کاتە بە ئێوە بۆ پاراستنی مافەکانتان لەگەڵ بەردەوامبوونی رێکارە یاساییەکانمان دژی کۆمپانیاکە”.
ع