مه‌ودا میدیا-
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه و سبه‌ینێ هه‌ینى له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم باران ده‌بارێت.
به‌پێى پێشبینییه‌كان، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکاتەوە و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
هه‌روه‌ها، هەندێک کات باران بارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
ع