ئەمەریکا بۆ عیراق: یەک تەقە بکەن شەڕ دەستپێدەکات

مه‌ودا میدیا-

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمه‌ریکی له‌ زارى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی داوه‌ به‌ عیراق ئه‌گه‌ر بێتو هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانیان له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا.

به‌پێى رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ “بەرپرسانی ئەمەریکا پەیامێکیان ئاراستەی عیراق کردووە و پێیان وتراوه‌، ئەمه‌ریکا وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە بنکە یان هێزەکانی لە عیراق بکاتە ئامانج، ئەگەر گرژییەکان لەگەڵ ئێران پەرە بسێنن”.

ئەو هۆشدارییەی ئەمەریکا کە ئاراستەی عیراقی کردووە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر تەقەیەکی میلیشیاکان لە عیراق بەرەو هێزەکان یان بنکەکانی ئەمەریکا رووبەڕووی وەڵامی ڕاستەوخۆ دەبێتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان