بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 18 کۆچبەری کورد دەکرێت

مەودا میدیا-

باڵیۆزی عیراق لە تەرابلوس ئاشکرایکرد بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 18 کۆچبەری عیراقی دەکەن کە لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی لیبیا.

ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عیراق لە لیبیا رایگەیاند “تاوەکو ئێستا لایەنە تایبەتمەندییەکانی لیبیا بە فەرمی هەواڵی خنکانی کۆچبەرەکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هەوڵەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ئەمنییەکان، لایەنە تەندروستییەکان و مانگی سوری لیبیا بۆ دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی باس لە خنکانی ئەو کۆچبەرانە دەکەن بەردەوامە”.

ئەوەشی خستەڕوو “باڵیۆزخانەکەیان بۆ ماوەی یەك مانگە بەردەوامە لە گەڕان و وردبینیکردنی زانیارییەکان و پشت بەو سەرچاوە فەرمییانە دەبەستێت کە لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵیان، ئەم هەوڵانە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستیی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر گیانلەدەستدانی کۆچبەرەکان بڵاوبوونەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان