مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆکردنەوەی لیستی سەرجەم پارێزگاکانە بۆ ئەوەی بە سیستمى پەیڕۆڵ رەوانەی بەغدای بکات
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستا رایگەیاند “وردبینی لیستی مووچە بۆ مانگی (10) لە قۆناغی کۆتاییدایە و تاوەکو (20)ی ئەم مانگە لیستەکە بە تەواوی ئامادە دەبێت و هاوپێچ لەگەڵ راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی ئەیلول رەوانەی بەغدا دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای گەیشتنی لیستەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق دەکرێت و پاشان وردبینی لە ناوەکان و بڕی پارەکە دەکات، شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر هەر گۆڕانکارییەک دەدات، ئەگەر لەلایەن وەزارەتى دارایی فیدڕاڵەوە تێبینى و سەرنجیان لەسەر لیستەکە هەبێت”.
ب ح