150 ملیۆن دینار قه‌رز ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق پێدانی قەرزی بچوكى راگه‌یاند كه‌ بڕه‌كه‌ى تا 150 ملیۆن دیناره‌ و مه‌رجه‌كانیشى ئاشكراكرد.

عەممار عەبدولحوسێن جاسم، بەڕێوەبەری پشتیوانیی پرۆژەکانی سەرچاوەی داهات لە وەزارەتەکە رایگەیاند “وەزارەت گرنگییەکی تایبەت بە پرۆژەکانی کشتوکاڵ، سامانی ئاژەڵ و ماسی دەدات، هیچ پرۆژەیەکی راستەقینەی کشتوکاڵی، کە مەرجە یاساییەکان و توێژینەوەی ئابووریی تێدا بێت رەتناکرێتەوە و بڕی ئەم قەرزانەش لە نێوان 20 بۆ 50 ملیۆن دیناردایە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “وەزارەت قەرزی هاوبەش دەدات بە زۆرترین ئاست بۆ سێ کەس بەپێی یاسا، کە سەقفی داراییەکەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار بۆ یەک پرۆژە، بەو مەرجەی پرۆژەکە راستەقینە و بەرهەمهێنەر بێت، وەک کارگە و خزمەتگوزارییە پیشەسازییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێشتر پارەی بۆ دوو پرۆژە بەو سەقفە بەرزە تەرخان کردووە، کە یەکێکیان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاسنگەرییە و لەلایەن سێ هاوبەشەوە بەڕێوەدەبرێت و ماوەی نۆ مانگە سەرکەوتنی بەردەوام بەدەست دەهێنێت”.

“پرۆسەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی پلاتفۆرمی (مهن)ەوە دەبێت، یەکلاییکردنەوەی داواکارییەکەش لە نێوان مانگێک بۆ مانگێک و نیو دەخایەنێت، هەروەها کەفالەتی فەرمانبەران و خانەنشینانیش قبوڵ دەکرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان