مەسرور بارزانی: دژی هەوڵەکانی دابەشکردنی هەرێم دەوەستینەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ئاشکرایکرد پێشتر هەوڵی بڕینی دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان درا و بۆ ئەوەی ژیان لە هاوڵاتییانی کوردستان زەحمەت بکەن، ئێستاش دەستێکی رەش دیسان هەوڵی تیرۆرکردنی کوردستان دەدات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند “پاراستنی قەوارە و ئاوەدانکردنی هەرێمی کوردستان، ئەرکی نیشتمانیی هەمووانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگە بە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان نادەن، پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان رووبەڕووی هەر هەڵمەتێک ببنەوە کە بیانەوێت هەرێمی کوردستان لەت بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “پڕۆژەی رووناکی کاریگەری لە سەر خاوێنکردنەوەی ژینگەی شارەکان هەبووە و هێرشەکەی کۆرمۆر و لێدان لە ژێرخانی کارەبا کە بەرهەمی کارەبا، تاوانێکە بەرانبەر بە هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو خەڵکی عیراقیش ئەنجامدراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان