بودجەی 2027ی عیراق رووبەڕووی دەیان ترلیۆن دینار کورتهێنان دەبێتەوە

مەودا میدیا-

بەپێی خەمڵاندنەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمان قەبارەی خەرجییەکان لە بودجەی ساڵی داهاتووڤ217 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت، لە بەرانبەریشدا داهاتەکان بە 175 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێن، بەمشێوەیە بودجە رووبەڕووی 42 ترلیۆن دینار کورتهێنان دەبێتەوە.

غفران شەممەری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 پێویستی بە سیاسەتی دارایی ورد هەیە، ئەوەش لە رێگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتە گشتییەکان دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پاراستنی مووچە و توانای کڕینی هاوڵاتییان دەبێت لە پێشینەی هەنگاوەکانی حکومەت بێت، چارەسەرکردنی قەیرانەکەش نابێت هیچ بارگرانییەکی ئابوورییان بخاتەسەر شانی هاوڵاتییان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان