داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 10 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە ”داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 10 ملیار و 712 ملیۆن و 407 هەزار و 760 دینار بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 83%ی بەشێوەی نەختینە و 17%ی بەشێوەی چەک بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان