مه‌ودا میدیا-
لە سنووری شارەدێی خورماڵ، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دابینکردنی غازی ماڵان، بڕیاردرا نرخی هەشت نان بكرێته‌وه به هەزار دینار، هەر نانەوایەکیش پابەند نەبێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی خورماڵ، لەگەڵ لیژنەکانی سووتەمەنی و ئابووری، بڕیاریانداوە نرخی هەشت نان بكرێته‌وه به هەزار دینار، كه پێشتر به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى غاز شه‌ش نان كرابووه هه‌زار دینار.
ئەم بڕیارە لەپاش دابینکردنی بڕی پێویستی غاز بۆ نانەواخانەکان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیاندا دەرچووە، بەمەبەستی گەڕانەوەی نرخەکە بۆ دۆخی پێش قەیرانی غاز.
محه‌مه‌د سه‌عید، له نانه‌واخانه كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر غاز و سووته‌مه‌نى بۆ نانه‌واكان دابینبكرێت، نانه‌واكان لارییان نییه و هه‌شت نان به‌و جۆره‌ى بۆیان دیاریكراوه به هه‌زار دینار ده‌فرۆشن، چونكه كارى نانه‌واكان له‌سه‌ر غاز و سووته‌مه‌نییه، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان نه‌كه‌وێت یان گران بێت، گرفتى گه‌وره دروست ده‌كات”.
ع