مهودا میدیا-
بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، دەرماڵەی گەشتیاران بۆ سێ هەزار دۆلار بهرزدهكرێتهوه، له رۆژى سێشهممهى ئهم ههفتهوه كارى پێدهكرێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق بە فەرمی رایگەیاند، پشکی گەشتیاران لە دۆلار زیاد کراوە بۆ 3000 دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک لە یەک گەشتدا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی دەنگۆی زیادکردنی پشکی گەشتیارانی بۆ 3500 دۆلار رەتکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمیی بڕیاری دا کە پشکەکە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکرێت وەک ئاسانکارییەک بۆ گەشتیاران.